له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى گروپى شاره‌زايانى ئاماره‌كانى په‌نابه‌ران و ئاواره نێوخۆييه‌كان (Expert Group of Refugees and IDPs Statistics - EGRIS) كه له ساڵى 2016 و به سه‌رپه‌رشتيى و هاوكاريى رێكخراوى (Joint IDP Profiling Service (JIPS، كۆميسيارى باڵاى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان (UNHCR)، ئامارى نه‌رويج و كۆميسيونى ئامارى يه‌كێتيى ئه‌وروپا، ئه‌ركى ئاماده‌كردنى راسپاردهيهكى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانى تايبه‌ت به په‌نابه‌ر و ئاواره نێوخۆييهكانيان له ئه‌ستۆدايه و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستانيش ئه‌ندامه له‌م گروپه‌دا، كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى گروپى تايبه‌ت به ئاماره‌كانى ئاواره ناوخۆييه‌كان له شارى كامپالاى پايته‌ختى وڵاتى ئۆگه‌ندا و له رۆژانى 4-6 كانوونى يه‌كه‌مى 2018 به‌ڕێوه‌چوو و نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ئامار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌يه دوايين تێبينى و بيروڕاكان سه‌باره‌ت به ره‌شنووسى راسپارده‌كان خرانه روو و ئاڵوگۆڕى بيروڕا و گه‌نگه‌شه‌ى بابهتهكان كرا و بڕيار له‌سه‌ر تێبينييهكان درا. كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌ر سێ گروپى سهرهكيدا دابه‌ش كرابوون كه بريتى بوون له: دانيشتوان، داتا، و هه‌ماهه‌نگى و بڵاوكردنه‌وه. له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا به ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى لاوه‌كى له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى گشتيى چواره‌مى گروپه‌كه كه بڕياره له مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو له ئانكارا ئه‌نجام بدرێت و دواتر كۆى راپۆرتى راسپارده‌كه بخرێته به‌رده‌م گروپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێ بكرێت. به پێى پلانى دارێژڕاو، پێويسته راسپارده‌كان له كۆبوونه‌وه‌ى كۆميسيونى ئامارى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له ئازارى 2020 بخرێنه روو و بڕيارى كۆتاييان له‌سه‌ر بدرێت و دواتر به شێوه‌ى فه‌رمى بخرێنه بوارى جێبه‌جێكردن و كاريان پێبكرێت.