له رۆژانى 6-9 ى ئادارى 2018 كۆنفرانسى تايبه‌ت به كۆميسونى به‌شى ئامارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كه له شارى نيويۆرك له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به‌ڕێوه چوو و نوێنه‌رى عێراق، به‌رپرسى به‌شى ئامارى دانيشتوان له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌شداربوو تێيدا. له‌م كۆنفرانسه‌دا بابه‌ته جياواز و هه‌نووكه‌ييه‌كانى ئامار تاوتوێ و گه‌نگه‌شه كران و له كۆتايى كۆنفرانسه‌كه‌شدا بڕياريان له‌سه‌ر درا. له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا ژماره‌يه‌ك بابه‌تى ئامارى له رێگاى ليژنه‌كانى تايبه‌تمه‌ند و پسپۆڕه‌وه كاريان له‌سه‌ر كراوه و ئه‌نجام و به‌رهه‌مى كاره‌كانيان بۆ بڕياردان و په‌سه‌ند كردنيان ره‌وانه‌ى ئه‌م كۆميسيۆنه كراون.
يه‌كێك له‌و ليژنانهى كه ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان رۆڵێكى كارا و چاڵاكى تێدا هه‌بووه ليژنه‌ى شاره‌زايانى داڕشتنى رێبه‌رى تايبه‌ت به ئاماره‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران (Expert Group on Refugee and IDP Statistics (EGRIS)) بوو كه له ماوه‌ى ساڵى رابردوو له كۆبوونه‌وه و وۆركشۆپهكانى تايبه‌ت به‌م ليژنه‌يه كه له ولاتانى توركيا، نه‌رويج و سويسرا به‌ڕێوه‌چوو بوون به‌شدار بوو. بێگومان بوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمى كوردستان و شێوازى هه‌ڵسوكه‌وتى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵيان يه‌كێك بوون له پاڵنه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى به‌شدارى پێكردنى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به نوێنه‌رايه‌تيى عێراق له‌م ليژنهيهدا.
هه‌ندێك له گرنگترين ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌م كۆنفرانسه‌دا تاوتوێ كران بريتى بوون له‌مانه‌ى خواره‌وه:
1- راپۆرتى گروپى ئاستى به‌رزى هاوبه‌شى، هه‌ماهه‌نگى و بنياتنانى تواناكان بۆ ئاماره‌كانى ئه‌جێنداى 2030 ى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام.
2- راپۆرتى سكرتارييهتى گشتى له‌باره‌ى داتاى كراوه.
3- راپۆرتى گروپى كارى تايبه‌ت به رووپێوه‌كانى خێزان.
4- راپۆرتى گروپى كاركردنى جيهانى له‌باره‌ى داتاى گه‌وره بۆ ئاماره فه‌رمييه‌كان.
5- راپۆرتى گروپى شاره‌زايان له‌باره‌ى ئاماره‌كانى په‌نابه‌ر و ئاوارهناوخۆييهكان.
6- راپۆرتى رێكخراوى جيهانيى كار له‌باره‌ى پێشكه‌وتنه هه‌نووكه‌ييه‌كان له ئاماره‌كانى كار و به‌كارخستن.
7- ئاماره‌كانى ديموگرافى
8- راپۆرتى په‌يمانگه‌ى ئامارى دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌يى، زانستى و كولتورييهكانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و بهڕێوهبهرايهتيى زانست، ته‌كنه‌لۆجى و داهێنانى دامه‌زراوه‌ى پێشكه‌وتن و هاوكاريى ئابوورى له‌باره‌ى ئاماره‌كانى تايبه‌ت به زانست، ته‌كنه‌لۆجى و داهێنان
9- راپۆرتى گروپى ‘پريا‘ له‌باره‌ى ئاماره‌كانى ده‌سه‌ڵات
10- بڕياره سياسييه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى و ئه‌نجومه‌نى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى كه په‌يوه‌نديدارن به كارى كۆميسيونى ئامار
له كۆتايى كارى كۆنفرانسه‌كه، نوێنه‌رى به‌شداربووى عێراق له كۆنفرانسه‌كه له لايه‌ن به‌ڕێز محمد حسين بحرالعلوم باليۆزى عێراق له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان پێشوازيى كرا و له ديدارێكدا كاره‌كانى كۆنفرانسه‌كه و ئه‌نجامه‌كان و كاريگه‌رييه‌كانى به‌شداريكردنى عێراق له‌م كۆنفرانسه‌دا گفتوگۆيان له‌باره‌وه كرا.