به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌رنامه‌ى بهراووردى نێوده‌وڵه‌تيان جێ به جێ كرد له‌سه‌ر ڕووپێوى خه‌رجى خێزان به‌رنامه‌ى بهراووردى نێوده‌وڵه‌تى به‌رنامه‌يه‌كى هاوبه‌شى ئامارى نێوده‌وڵه‌تيه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتاى نرخ و به‌هاى وورد له‌سه‌ر گشت به‌رهه‌مى ناوخۆيى ووڵات ، ئه‌م به‌رنامه‌يه هه‌روه‌ها به‌كاردێت بۆ مهزندهكردنى يه‌كسانى له‌تواناى كڕين (PPPS) لهجيهاندا . به‌كارهێنانى (PPPS)لهجياتى ته‌نيا به‌كارهێنانى ڕێژه‌ى گۆرينهوهى دراو له‌بازار بۆ ئاڵوگۆرى پاره ، ده‌كرێت ده‌رهاوێشته‌ى ئابووريهكان و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتيانيان به‌دروستى له‌گه‌ڵ يه‌ك به‌راوورد بكرێت . كه‌واتا تواناى كڕينى هاوڵاتيان بۆ كاڵايه‌ك به‌بڕى پارهيهكى دياركراو لهشوێنهك به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ تواناى كڕينى هه‌مان كاڵا به‌هه‌مان پاره له‌شوێنێكى تر . بۆيه ڕووپێوى خه‌رجى خێزان زۆر گرنگه بۆ پرۆگرامى بهراووردى نێوده‌وڵه‌تى . ڕووپێوه‌كه به‌سه‌ر چوار قۆناغ دابه‌ش كراوه كهبهسێ قۆناغ كۆتايى هاتووه كه هه‌ر قۆناغى (10)ڕۆژى خهياندووه و قۆناغه‌كان به‌پێى خشته‌ى خواره‌وه جێ بى جێ كراوه :
- قۆناغى يه‌كه‌م له 7 -16/ 4 / 2016
-قۆناغى دووه‌م له 19-28/ 6 / 2016
-قۆناغى سێيه‌م له 28 /8-6 /9 / 2016
وه پارێزگاى سلێمانى هه‌لبژێردرا بۆ ئه‌نجامدانى هه‌رسێ وه‌رز له‌به‌ر گه‌وره‌يى له‌ژماره‌ى دانيشتوانى و ژماره‌ى قه‌زاكانى و ڕووبه‌رى پارێزگاكه. هه‌روه‌ها روپێوێكى تريش ده‌رباره‌ى كرێ ى خانوو له‌هه‌مان پارێزگا ئه‌نجامدرا و بۆماوه‌ى (10) رۆژ كهتهواوكهرى بهرنامهكهيه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ ئاست لهچين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا هه‌ڵبژێردران له‌ڕووى بارى گوزه‌رانه‌وه كهئاستى(به‌رز – ناوه‌ند – نزم) ڕهچاوكرا بۆئه‌و خێزانانه‌ى كهلهخانوو يان شووقه كرێچين و سێ نرخى جياواز كۆكرايه‌وه بۆهه‌ر ئاستێك له‌مانگى تهمموز.