به‌ئاماده بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و نوێنه‌رى ڕێكخراوى كۆچى جیهانى (IOM) رۆژى 8/12/2015 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى هه‌ردوو تیمى ده‌سته‌و (IOM) ڕێكخرا له‌دیوانى دهستهسهبارهت بهئهنجامهكانى پڕۆژه‌ى تۆمارى گشتگیرى ئاواره‌كان كهدهستهى ئامار به‌هاوكارى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌مانگى 6/2015 ئه‌نجامى دا له‌هه‌رێمى كوردستان. له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا, ئه‌نجامه‌كان سه‌ردانه‌كانى هاوبه‌شن تیمه‌كانى ده‌سته‌و (IOM) له‌مانگه‌كانى 10 و11/2015 بۆ پارێزگاكانى هه‌رێم تاوتۆێكرا. هه‌روه‌ها باس له‌هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو كرا بۆ چۆنیه‌تى كاركردن پێكه‌وه بۆ نوێ كردنه‌وه‌ى داتاكانى ئاواره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى یه‌كخستنى ژماره‌كان له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كانى UN. جێگاى ئاماژه پێكردنه كهدهستهى ئامار به‌هاوكارى ڕێكخراوه‌كانى (UN) وچه‌ند ده‌زگایه‌كى حكومه‌تى هه‌رێم قۆناغى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌ى تۆمارى گشتگیرى ئاواره‌كان ئه‌نجام دا له‌ناوه‌ڕاستى ساڵى 2015 كه‌له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره 14 له 17/8/2015 جێ به‌جێ كرا.
به‌ئاماده بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و نوێنه‌رى ڕێكخراوى كۆچى جیهانى
9 December 2015