به ئامانجى گه‌شه‌پێدان و رێكخستنى بارودۆخ و گوزه‌رانى جووتياران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رووپێوى كشتو‌كاڵى (هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخ و پێداويستييهكان) بۆ خێزانى كشتو‌كاڵى، رێكخراوى جيهانى خۆراك و كشتوكاڵ (FAO) خولێكى راهێنانى راهێنەران (TOT) بۆ به‌شداربووانى رووپيوهكه كرده‌وه كه له 22-25/4/2024 بۆ ماوه‌ى 4 رۆژ به‌رده‌وام بوو.
له‌م خوله‌دا هه‌ريه‌ك له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ئاماده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى له ههنگهوهكانى دواتر خۆيان راهێنان به توێژه‌ره‌كانى مه‌يدانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتا‌و زانياريه‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ميانه‌ى ئه‌م خوله‌دا رۆژێك ته‌رخان كرا تاوه‌كو به‌شێوازى كردارى پرسيارنامهى تايبه‌ت به رووپێوهكه له لايه‌ن تيمى ئامارى له ده‌سته‌ى ئامار و به‌شداربووان له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پربكرێتهوه بۆ ديارى كردنى كه‌م و كوريهكانى به‌رنامه‌ى تۆماركردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى پرسيارنامه و ئاستى فێربوونى به‌شداربووان، وه له رۆژى كۆتايى خوله‌كه‌دا بروانامه‌ى به‌شداربوون به‌سه‌ر ئامه‌ده‌بووان دابه‌ش كرا. بریار درا کە پێش کۆتایی مانگی حوزەیران ٢٠٢٤ دەست بکرێ بە جێبەجێ کردنی رووپێوەکە لە عیراق و هەرێمی کوردستان.