کوردی | العربية | English
بە مەبەستی دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی كارى مه‌يدانى له‌ سەرژمێریی گشتيی دانیشتوان و ئاڤاهییا لە هەرێمی کوردستان،
17 November 2024

بە مەبەستی دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی كارى مه‌يدانى له‌ سەرژمێریی گشتيی دانیشتوان و ئاڤاهییا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 2024/10/1 دەستەی ئاماری هەرێم دەست بە جێبەجێکردنی پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ده‌كات. لەم پرۆسەیە، زياتر له‌ 7,400 كه‌س کە پێشتر ڕاهێنانیان پێ کراوه‌ سه‌ردانى گشت ناوچه‌ شارنشين و گوندنشينه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و به‌پێى ئه‌و ئاليه‌ته‌ى كه‌ له‌ كارى گه‌مارۆسازى و ژماره‌دانان په‌يڕه‌و ده‌كرێت فۆرمى گه‌مارۆسازى بۆ گشت بيناكان پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌.

لەم ماوەیەدا، وەزارەتی پلاندانان لە حکومەتی هەرێمی کۆردستان بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو خاڵانەی هێشتا ڕێکەوتنیان لەسەر نەکراوە، سەرەڕای ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى 4 ساڵى ڕابردوو به‌رده‌وام پێداگريمان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ كردووه‌، بەتایبەتی سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە پرسێکی گرنگە و حكومه‌تى هه‌رێم مەبەستيه‌تى سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٤ لە پرسە سیاسی و یاساییەکان لە ئیستادا و لە داهاتوو دوور بخاته‌وه‌ هه‌ر وه‌ك له‌ دروشمى سه‌رژمێريش هاتووه‌ ته‌نيا بۆ پەرەپێدان به‌كار بێت له‌ عێراق و له‌ هه‌رێمى كوردستان.

بە پێچەوانە، لەگەڵ ئەوەی دەمانەوێ سەرژمێریی بکرێ و پرۆسەکە سەرکەوتووبێ، وەڵامنەدانەوەی داواکاریەکانمان کە دەستووریە وبەرگری دەکات لە مافی هاوڵاتیبوون لەو ناوچانە، ئەگەرەکان بە کراوەیی دەهێڵنەوە بەرامبەر حکومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست بۆ پاراستنی مافەکانی دانیشتووان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور وهیوادارین لەم نزیکانە بگەین بە ئەنجام لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژە گرنگە