کوردی | العربية | English
بەرنامەی خۆراكی جیهانی و ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان
25 January 2022

بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) و ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان (KRSO) ڕێكەوتنێكی نوێیان واژوو كرد دەربارەی لێكۆڵینەوە لە سەر ئاسایشی خۆراكیی، بۆ پاڵپشتیكردن لە بڕیاردانی بەرچاو ڕووندا، بە ئامانجی پشتیوانیكردنی كۆششەكان لە هاوكاریكردنی خێزانە هەژارەكان لە هەرێمی كوردستاندا.

یەكێك لە بنەما سەرەكییەكانی هاوبەشێتیی، بریتییە لە ڕاهێنان وهەروەها بەهێزكردنی شارەزایی و لێهاتوویی كارمەندانی ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان، لە چاودێریكردن و بەدواداچوونی ئاسایشیی خۆراكیدا. لە سەر بنەمای ئەو ۆركشۆپە سەركەوتووانەی كە لە لایەن WFP بەڕێوەبرا  لە ڕابردوودا، دەربارەی لێهاتوویی و شارەزاییەكان لە گەڵ ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان، ڕێكەوتنەكە مەشق و ڕاھێنانێكی گشتگیر دەگرێتەوە دەربارەی ئاسایشیی خۆراكیی و شیكاریی زانیارییەكان، لەوانەش كارمەندانی بەشەكانی تری حكومەتی هەرێمی كوردستان. هەروەها شارەزایانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی ڕاهێنان لە سەر چارەسەرە ژمارەییە سەرەكییەكانیش پێشكەش دەكەن. 

بەڕێز سیروان موحەمەد، سەرۆكی ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان ووتی:

“هەڵسەنگاندنە هاوبەشەكانمان لە گەڵ WFP دا، یارمەتی تێگەیشتن لە ناسەقامگیریی و نەبوونی ئاسایشیی خۆراكیی لە نێوان خێزانەكان دەدات لە هەرێمی كوردستاندا. ئەنجامەكانیش یارمەتیمان دەدات لە پلاندانان و پێشكەشكردنی كاراترین، هاوكاریی خۆراكیی پێویست بۆ خێزانە هەژارەكان. “

ئەمە بەشێكە لە پاڵپشتییە بەردەوامەكانی WFP بۆ یارمەتیدانی حكومەتی عێراق لە چاكسازیكردن لە سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا، بۆ خزمەتكردنی پێداویستییەكانی خێزانەكان بە باشترین شێوە. بەرنامەی خۆراكی جیهانی و ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان لە ئاهەنگێكدا  كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد. ئەم لێكتێگەشتنە نەخش و پێكهێنەری هاوكاریی نێوان بەرنامەی خۆراكی جیهانی و ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو.

بەڕێزعەلی ڕەزا قورەیشی نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند:

“عێراق بە قۆناغێكی چارەنوسسازی گەشەكردنیدا تێدەپەڕێت، یارمەتیدان لە بنیاتنانی سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستاندا، زۆر گرنگ و پڕبایەخە بۆ خۆشگوزەرانی خێزانەكان. وەك هەنگاوێكی سروشتی داهاتوومان لە هاوكاریكردن لە گەڵ ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستاندا، ئەم ڕێكەوتنە تازەیەمان پشتگیریی لە لێكۆڵینەوەی جۆریی و شیكارییەكان دەكات، دەربارەی ئاسایشی خۆراكیی، بایەخپێدانی لە پێشینەیی بە پێویستییەكانی ئافرەتان و منداڵان و بەتەمەنەكان“.

ڕێكەوتنەكە پاڵپشتیی دارایی دەگرێتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەكان، سوپاس بۆ هاوبەشەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە وێنەی یەكێتی ئەوروپا. كەرەستە سەرەكییە ژمارەییەكان لە لایەن بەرنامەی خۆراكی جیهانییەوە دابین دەكرێت لەوانەش ئامێر و بەرنامەكان بۆ یارمەتیدانی ئۆفیسی ئاماری هەرێمی كوردستان لە باشتركردنی ژێرخانی زانیارییەكەیدا، لەم ڕێگەیەشەوە هاوبەشەكان دەتوانن پارێزگاری لە بە دواداچوون و زانیاریی شارەزایان بكەن. ئەنجامەكانیش یارمەتی پشتگیریكردنی سیستەمێكی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە دەدات بۆ وەڵامدانەوەی خێرا، لە كاتی قەیران و شۆك و ڕاتەكاندنەكاندا.