لەسەر داوای بەرێز وەزیری پلاندانان لە عیراق لەگەل سکرتێری دەستەی بالای سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بەشداریمان کرد لەکۆبونەوەی وەزیری پلاندانان لەگەل ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری وئیدارەی جێبەجێ کاری سەرژمێری لە عیراق لە بەغدا رۆژی ٢٥ ئایاری ٢٠٢٢.
لەم کۆبونەوەیە، بەرێز وەزیری پلاندانانی عیراق دوا پێشهاتەکانی ئامادەکاری بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتووان خستەروو وسوور بوونیان لەسەر تەواو کردنی ئامادەکاریەکان لە لایەن دەزگای ناوەندی ئامار لە عیراق وگرنگی هاوئاهەنگی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە لەگەلیان بە مەبەستی بەردەوام بوونی کارەکانی ئامادەکاری بۆ سەرژمێری گشتی لەسەر ئاستی حکومەتەکانی فیدرال وهەرێمی کوردستان. بەرێزیان ئاماژەیان دا بە تەرخان کردنی بودجەی پێویست بۆ سەرژمێری بۆ ئەم سال وسالی داهاتوو وئەو بودجەیە تەرخانکراوە بۆ دەزگای ناوەندی ئامار ودەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تاکو پێکەوە کار بکەن بە پێی پلان بۆ جێبەجێ کردنی سەرژمێری دوای تەواو کردنی ئامادەکاریەکان.
سەرۆکی دەستەی ئامار لە لایەن خۆیەوە دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی پلاندانان لە هەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەل ئەوە بووە کە سەرژمێری پرۆژەیەکی گرنگە وپێویستە بۆ بنیاتنانی وولات ونابێت تێکەل بکرێت بە مەرامی سیاسی وکار بکرێ بەهاوبەشی هەردوو لا بۆ سەرخستنی پرۆسەکە. هەروەها، سەرۆکی دەستەی ئامار بۆ ئامادەبووانی خستە روو کە دەستەی ئامار پێویستی بە کاری زیاتر ئەبێت لەمەولا تاکو شان بە شانی دەزگای ناوەندی ئامار بتوانێ قۆناغەکانی ئامادەکاری دەستە پێ بکات وهیچ دواکەوتنێک نەبێت لەمەولا بە هۆی نەبوونی بودجە یان دەسەلاتی جێبەجێ کردن لەگەل چارەسەرکردنی ئاستەنگە تەکنیکیەکان کە کارێکی زۆری پێویستە.
دوای ئەوە، سەرۆکی دەزگای ناوەندی ئامار وبەرێوەبەری جێبەجێ کاری سەرژمێری عیراق تێبینیەکانی خۆیان خستە روو بیۆ ئامادەبووان وگفتوگۆ کرا لەسەریان. لە کۆتایی بریار درا کە رۆژی ٦ حوزەیران ٢٠٢٢ کۆبونەوەی دەستەی بالای سەرژمێری عیراق لە بەغدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەرێمی کوردستان بەرێوە بچێت بە مەبەستی دەست پێکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو بە زوترین کات.