کوردی | العربية | English
جێ به‌جێ كردنى ڕووپێوى چاودێرى كردنى ڕه‌وشى ‌ ئاسايشى خۆراك
21 December 2016

دوا به‌دواى ئه‌نجامدانى رووپێوى ئاسايشى خۆراك كه‌ له‌مانگى ئايارى رابردوو ده‌سته‌ى ئامار ئه‌نجامى دا ، دوا هه‌لسه‌نگاندن و به‌رزنرخاندنى كاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن رێكخراوى WFP بۆ جارێكى تر ده‌سته‌ى ئامار راسپێردرا بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوى چاودێرى كردنى ره‌وشى ئاسايشى خۆراك بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كه‌ ئێستا دانيشتووى هه‌رێمى كوردستانن له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌روه‌ى كه‌مپ . كارى مه‌يدانى بۆ ڕووپێوى ناوبراو له‌به‌روارى 10/12/ 2016 له‌ پاريزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكردووه‌  به‌ گوێره‌ى سامپل ماوه‌ى 12 رۆژ ده‌خايه‌نێت.