کوردی | العربية | English
خولى راهێنانى بەکار هێنانى تابلێت (CAPI) توێژه‌ران بۆ رووپێوى هێشوويى فره‌نيشانده‌ر MICS6
26 March 2018
له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار له‌به‌روارى 9/3/2018 له‌ هۆتێل دلشاد له‌شارى دهوک خولى راهێنانى بەکار هێنانى تابلێت لە کاتى چاوپێکەوتن (CAPI)‌بۆ توێژه‌رانى مه‌يدانى ئامار و ته‌ندروستى به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رى ئامارى دهوک وه‌كو نوێنه‌رى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار وه‌ هه‌ماهه‌نگكارى رووپێوى هێشوويى له‌ ده‌سته‌ى ئامار و  له‌ژێر چاودێرى رێكخراوى UNICEF ئه‌م خوله‌ كرايه‌وه‌. 
خوله‌كه‌ ماوه‌ى ٨ رۆژى ‌خاياند بۆ راهێنانى توێژه‌ران و سه‌رپه‌رشتيارن له‌ سه‌ر چۆنیەتى بەکارهێنانى تابلێت و پرۆگرامى تایبەت بەم رووپێو به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانى كارى مه‌يدانى رووپێوه‌كه‌ ، هه‌روه‌ها به‌ پێى پلانى دارێژراو  ٢ رۆژى کۆتایی راهێنان تایبەت کرا بە راهێنانى فیعلى لە شاروچکەى کەلەکچى  بۆ ئەوەى بە تەواوى راهێنانى مەیدانى بە تابلێت فێر بکرێن لە گشت قۆناغەکانى ئەم رووپێوە لە چۆنیەتى کارى سەرپەرشتیارى تیم و ئەندامانى ترى  بۆ وەرگرتنى زانیارى و تۆمارکردنیان لە سەر تابلێت و ناردنى داتا بۆ سەنتەرى داتا لە دەستەى ئامار.