ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم سه‌رقالى ئه‌نجامدانى رووپێوى نیشتمانى گه‌نجان و لاوانه له هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكارى صندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان UNFPA و به هاوبه‌شى له‌گه‌ل ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و وه‌زاره‌تى رۆشه‌نبیرى و لاوان له هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى وه‌رزش لاوان له حكومه‌تى فیدرال.
له‌به‌روارى 9 – 15 / 2/ 2019 له هۆتێل كریستال له شارى هه‌ولێر خولى راهێنانى بۆ توێژه‌رانى كارى مه‌یدانى رووپێوى نیشتیمانى گه‌نجان و لاوان ئه‌نجامدرا.
ئه‌م رووپێوه یه‌كه‌م جار له سالى 2009 ئه‌نجامدرا و دواى ئه‌و گۆرانكاریه سیاسى و دیمۆگرافیانهى دواى سالى 2014 له عیراق و ناوچه‌كه روویاندا و به هۆى هاتنى تیرۆستانى داعش بۆ ناوچه‌كه و هاتنى ژمارهكى زۆرى ئاواره‌كان له پارێزگاكانى تر‌ى عێراق بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و بلاوبوونهوى كۆمه‌لێك دیارده‌ى تازه و نوێ له نێوان گه‌نجان و لاوان به پێویست زانرا زانیارى و نیشانده‌رى تابیه‌ت به ره‌وشى لاوان له ته‌مه‌نى 10 – 30 سالى به‌ده‌ستبهێنرێت.
داوى ته‌واو بوونى خولى راهێنان كارى مه‌یدانى تاقیكردنه‌وه (Pilot Survey) له شارى هه‌ولێر به به‌شدارى هه‌موو توێژه‌رانى مه‌یدان ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆلكردنى پرسیارنامهى رووپێوهكه و دواتر گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر تێبینیه‌كانى به‌ده‌ستهاتوو له میانه‌ى كارى مه‌یدانى.
بریاره له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو كارى مه‌یدانى له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به پێى هه‌لبژاردنى سامپل كه بۆ هه‌رپارێزگایه‌ك 625 خێزان له هه‌ردوو ناوچه‌ى شارنشین و گوندنشین ده‌ستنیشانكراوه چاوپێكه‌وتن بۆ ئه‌و خێزانانه ئه‌نجامبدرێت كه كه هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر و مێ له ته‌مه‌نى 10 -30 سالیان هه‌یه.