دواى ئه‌نجامدانى كۆمه‌لێك له كاروچالاكيه‌كانى بۆ رووپيێوى هێشوويى فره نيشانده‌ر وه‌كو تاقيكردنه‌وه‌ى پێشوه‌خته بۆ پرسيارنامهكانى رووپێو و تاقيكردنه‌وه‌ى پێشوه‌خته به به‌كارهێنانى تابلێت، به پێى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه له‌گه‌ل رێكخراوى UNICEF گه‌يشتين به ئه‌نجامدانى قۆناغێكى تر‌ى رووپێوهكه ئه‌ويش خولى راهێنانى سه‌ره‌كى توێژه‌رانه.
له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار له‌به‌روارى 24/2/2018 له هۆتێل تايتانيك له‌شارى سلێمانى خولى راهێنانى سه‌ره‌كى بۆ توێژه‌رانى مه‌يدانى ئامار و ته‌ندروستى به ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رى ئامارى سلێمانى وه‌كو نوێنه‌رى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار وه هه‌ماهه‌نگكارى رووپێوى هێشوويى له ده‌سته‌ى ئامار و له‌ژێر چاودێرى رێكخراوى UNICEF و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى به‌رپرسى نووسينگهى UNICEF له عێراق خاتوو حميده ره‌مه‌زانى و به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌م خوله كرايه‌وه.
خوله‌كه ماوه‌ى 8 رۆژ ده‌خايه‌نێت بۆ راهێنانى توێژه‌ران و سهرپهرشتيارن له سه‌ر پرسيارنامهكانى رووپێو به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانى كارى مه‌يدانى رووپێوهكه ، هه‌روه‌ها به پێى پلانى دارێژراو برياردراوه دواى ته‌واوبوونى ئه‌م خوله خولێكى تر بۆ هه‌مان به‌شداربووان به به‌كارهێنانى تابلێت له شارى دهۆك بكرێته‌وه.