لەژێر سەرپەرشتی بانکی جیهانی وبەهەماهەنگى و هاوبەشی نێوان دهزگاى ناوەندی ئامارى عێراق و دهستهى ئاماری هەرێمی کوردستان ، وورکشۆپی ڕاهێنان لەسەر سیستەمی ژمێریاری نهتهوهيى لە هەولێر بەڕێوەچوو لە نێوان 17-21ی ئەیلوولی 2023 بەئامادەبوونی شارەزایانی ئابووری لە بانکی جیهانی و بەبەشداری دهزگاى ناوەندی ئامارى عێراق - بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری نهتهوهيى و دهستهى ئاماری هەرێمی کوردستان.
ئامانجی سهرهكى لە وورکشۆپەکە، گەشەپێدانی تواناکانى فهرمانبهران لە میکانیزمی هەژمارکردنی پێوەرەکانی سیستەمی ژمێریاری نهتهوهيى وبەهێزکردنی تواناکانی ستافى تەکنیکییەکان کە تایبەتمەندن به دەرهێنانی نيشاندهرى بەرهەمی ناوخۆیی گشتی بۆ هەموو چالاکییە ئابوورییەکان. هەروەها لهم وورکشۆپە جەختکراوه لەسەر بەردەستبوونی سەرچاوەی داتا لە کەرتەکانی ئابوورى (نەوت، کشتوکاڵ، بەرهەمهێنان، کانزا، بازرگانی، خزمەتگوزاری هتد).
شایانی ئاماژە پێکردنە کە پێش ئەم وورکشۆپە، کۆبوونەوەی ئۆنلاین کراوەله مانگى 4 وە بە ئامانجی ئاشنابوون سیستەمی ژمێریاری نهتهوهيى.