له ڕێكه‌وتى 3/7/2022 خولى ڕاهێنان بۆ ڕووپێوى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى و گه‌ياندن بۆ خێزان و تاك بۆ ساڵى 2022 له بهڕێوەبهرايهتى ئامارى پارێزگاى دهۆك به ڕێوه چوو به ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى پارێزگاى دهۆك. له‌م خوله‌دا تيمى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گواستنه‌وه و گهياندنن له ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عيراق, به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى پارێزگاى به‌غدا, هه‌ماهه‌نگكارى رووپێو له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و نوێنه‌رانى ده‌زگاى راگه‌ياندن و گه‌ياندنى عيراق به‌شداربوون. ئه‌م خوله به مه‌به‌ستى ڕاهێنانى توێژه‌ران و سه‌رپه‌رشتيارانى ڕووپێو ئه‌نجامدرا و ماوەی 4 رۆژ به‌رده‌وام بوو . شايانى باسه كه دوايين جار له ساڵى 2014 ئه‌م رووپێوه له‌سه‌ر ئاستى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراوه.
خولى راهێنانی رووپێوى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى و گه‌ياندن بۆ خێزان و تاك بۆ ساڵى 2022 به ڕێوه چوو
6 July 2022