کوردی | العربية | English
خولى شى کردنەوەى داتاکانى سەرژمێرى
30 December 2013
 
دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان  بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى (UNFPA ) هەستا بە رێکخستنى خولى( شیکردنەوەى گشتگیرى داتاکانى سەرژمێرى) لە زانکۆى ئەمریکى لە قاهرە بۆ فەرمانبەرانى بەشى دانیشتوان و هێزى کار لە دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان و بەرێوەبەرایەتیەکانى ئامارى پارێزگاکانى( هەولێر، دهوک و سلێمانى )  لە رێکەوتى 22- 26/12/2013 .  
ئەم خولە پێناسەى زانستى دانیشتوان و سەرچاوەى داتاى دانیشتوان، گەشەى دانیشتوان ، رێکخستنى جۆر و تەمەن و سیفاتى تر، و رێکخستن و خوێندنەوەى هەرەمى دانیشتوان ، چانسى دیموگرافى ( هەلى دیموگرافى) ، ئامرازى شیکردنەوەى دیموگرافى لە خۆ دەگرێت، کە هەندی تێگەیشتنى بنچینەیى (وەکو هێلکارى لێکسس بۆ ئەژمارکردنى تێکراى مردن و هەروەها خشتەى ژیان کە بە کاردێت بۆ لێکولینەوەى جیاوازى دیاردەى دانیشتوان  بۆ نموونە مردن و لە دایک بووان و کۆچ کردن و کارکردن و هاوسەرگیرى و گەشەى دانیشتوان ...) ، پێکهاتەى دانیشتوان ، ئامرازى کۆکردنەوەى داتاکان، جۆرى ئەو  هەڵانەى لە رێکخستنى تەمەن و جۆرى دانیشتوان کە تیادا بە دیار دەکەوێت و چاککردنەوەى هەڵەکانى رێــکخســتنى جۆر و تەمەن، جۆرەکانى بارى هـــــــــــەژارى