له ڕێكه‌وتى 1/11/2022 فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارى به هاوكارى صندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى (خولى فێربوونى ئامانجه‌كانى صندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) بنه‌ماكانى پهيوهنديكردن له چه‌ند بابه‌تێكى ههستيارى وه‌ك (ته‌ندروستى و زايندهيى، توندوتيژى جێنده‌رى و تواناكانى گه‌نجان) ، به به‌شدارى نوێنه‌رانى هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى (داد، ڕوشنبيرى، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى توندتيژى دژى ئافره‌تان ، كاروكاروبارى كۆمه‌لايه‌تى، وه‌زاره‌تى پلان دانان و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ...).
له‌سه‌ره‌تادا پێناسه‌يه‌كى كورتى صندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) كرا بۆ ناساندنى و چۆنيه‌تى كاركردنى ئه‌م صندوقه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوبراو و بابه‌ته سه‌ره‌كييه‌كانى ئه‌م خوله بريتى بوو له (ئهوكارانهى صندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ دانيشتوان (UNFPA) ئه‌نجامى ده‌دات، چۆنيتى ئه‌نجامدانى كاره‌كانى، ئه‌رك و پاڵپشتى، پرۆسه‌ى په‌يوه‌ندى كردن) .
هه‌روه‌ها له گرنترين كاره‌كانى بريتين له (چاودێرى ته‌ندروستى بۆ ئافره‌تان و لاوان، ته‌ندروستى ئافره‌تانى دووگيان، ده‌ست گه‌يشتن و متمانه‌كردن به ئامرازه‌كانى ڕێگرى له دووگيانبوون، ڕێگرى كردن له توندوتيژى جێنده‌رى، ده‌ستهه‌ڵگرتن له خه‌ته‌نه‌كردنى مێينه، ڕێگرى كردنى له دووگيانبوونى پێش وه‌خته، مه‌شقكردن به هه‌زاران كارمه‌ندى ته‌ندروستى، هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنى هاوسه‌رگيرى پێش ته‌مه‌نى 15 ساڵى، ده‌سته‌به‌ركردنى كه‌ره‌سته‌كانى منداڵبوونى سه‌لامه‌ت، سه‌رژمێرى وكۆكردنهوهى داتا‌و شيكردنه‌وه‌ى)
له به‌شێكى تردا چه‌ند زانيارى و بابه‌تى تايبه‌ت به په‌يوه‌نديكردنى كايگهر باسكرا، ئه‌م خوله يه‌كه‌م خول بوو بڕياره له‌ساڵى داهاتوو چه‌ند خولێكى تر ئه‌نجامبدرێت .