لە ڕێکەوتی (9-2023/5/11 ) ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم بە هەماهەنگی له‌گه‌ل دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى خولێكى ڕاهێنانى تایبەت بە ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى (گه‌وره، مامناوه‌ند و بچوك) له پارێزگاى سلێمانى/ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئامارى پارێزگاى سلێمانى.
تيمى هونه‌رى له ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و سه‌رپه‌رشتيارى رووپێو له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتيارانى ناوخۆيى و توێژه‌رانى مه‌يدانى له به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامارى پارێزگاكانى هه‌رێم و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان به‌شداربوون و خوله‌كه بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ به‌رده‌وام بوو. شايه‌نى باسه له رێكه‌وتى 19/2/2023 ده‌ستكرا به كارى نوێكردنه‌وه‌ى چوارچێوه بۆ روپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى گه‌وره‌و مامناوه‌ند كه روپێوێكى گشتگيره له هه‌رێمى كوردستان، وا برياره له ماوه‌يه‌كى نزيكدا كارى مه‌يدانى ئه‌نجام بدرێت.