له رێكه‌وتى 10. 4. 2022 له ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كودرستان خولى راهێنانى پێشوه‌خته بۆ رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان له دیوانى ده‌سته‌ى ئامار به‌رێوه‌چوو. خوله‌كه به به‌شدارى تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و رێكخراوى خۆراكى جیهانى WFP وه‌كو لایه‌نێكى هاوبه‌ش لهرووپێوهكهدا به‌رێوه‌ده‌چێت كه ماوه‌ى 10 رۆژى كاركردن ده‌خایه‌نێت. شایه‌نى باسه ئه‌مه به‌یه‌كه‌م قۆناغى ده‌ستپێكردنى ئاماده‌كارییه‌كانى كارى مه‌یدانى داده‌نرێت كه تیادا 4 پارێزگا له پارێزگاكانى تر‌ى عێراق به‌شدارن و له هه‌رێمى كوردستان پارێزگاى هه‌ولێر به‌شداره. مه‌به‌ست له‌م خوله بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى پێشوه‌خته‌یه بۆ پشكنینى پرسیارنامهى ئاماده‌كراو و پرۆگرامى تۆمارى زانیارییه‌كانى تایبه‌ت به رووپێوهكه وه‌كو هه‌نگاوێكى سه‌ره‌كى بۆ ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى خولى ڕاهێنانى ڕاهێنه‌ران و خولى ڕاهێنانى توێژه‌ران كه بریاره له ناوه‌راستى ئه‌م ساڵه‌دا بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م ڕووپێوه یه‌كێكه له ڕووپێوه هه‌ره‌گرنگه‌كان كه له‌لایه‌ین ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به هاوبه‌شى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى بانكى ده‌ولى World Bank و رێكخراوى خۆراكى جیهانى WFP ئه‌نجامده‌درێت و كه تیادا دۆخى گوزه‌رانى خێزانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته ڕوو له رووى خه‌رجى ، داهات، په‌روه‌رده، ته‌ندورستى ، كار‌و بێ كارى ، كشت‌وكال و .....هتد) كه ماوه‌ى 1 ساڵى كاركردنى مه‌یدانى ده‌خایه‌نێت.
خولى ڕاهێنانى پێشوه‌خته بۆ رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان IHSESIII
19 April 2022