کوردی | العربية | English
خولى ڕاهێنانى ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى بچوك (مۆليده‌كانى كاره‌با له‌ كه‌رتى تايبه‌ت) له پارێزگاى به‌غداد بۆ ساڵى 2022
1 June 2022

لە ڕێکەوتی(25-26)ئایارى 2022 و بە هەماهەنگی له‌گه‌ل دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق خولی ڕاهێنانى تایبەت بە ڕوپێوى دامه‌زراوه‌كانى پيشه‌سازى بچوك (مۆليده‌كانى كاره‌با له‌ كه‌رتى تايبه‌ت) له پارێزگاى به‌غداد ئه‌نجامدرا، بەئامادەبوونی تیمی هونەری وتەکنیکی لەدەزگای ناوەندی ئاماری عێراق و سه‌رپه‌رشتيارى ڕوپێوو لەدەستەی ئاماری هەرێم، وه ‌بەشداربونی سەرپەشتیارانی ناوخۆیی وتوێژەرانی مەیدانی لە هەر سێ بەرێوه‌بەرايه‌تیەکانی ئاماری پارێزگاکانی هەرێم و به‌رێوه‌به‌رانى ئامار له‌ پارێزگاكانى ترى عيراق.

خولەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو بۆ ڕاهێنانى سه‌رپه‌رشتيارانى ناوخۆى و توێژه‌رانى مه‌يدانى له‌سه‌ر چۆنيه‌تى پڕ كردنه‌وه‌ى پرسيارنامه‌ی روپێو كه‌برياره‌ ده‌ست بكرێت به‌ ئه‌نجامدانى روپێوه‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكانى ترى عيراق له‌ساڵى 2022  به‌به‌كارهێنانى ‌پرۆگرامى تايبه‌ت به‌ تۆماركردنى داتا  (ODK).