لە ژێر چاودێری سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم و بە هەماهەنگی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق, خولى تایبەت بە رووپێوی یەکە گەشتیارییەکان بۆ ساڵی 2022 لە پارێزگای دهۆک/دیوانی بەرێوەبەرایەتی ئاماری دهۆک له ڕۆژانى 23-25 مانگى ئايارى 2022 بەڕێوەچوو.
له‌م خوله‌دا تیمی هونەری و تەکنیکی لە دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق, سه‌رپه‌رشتيارى ڕووپێو لەدەستەی ئاماری هەرێم، نوێنەری بەرێوه‌بەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک, و سەرپەشتیارانی ناوخۆیی و توێژەرانی کاری مەیدانی و تۆمارکاری داتا لە هەر سێ بەڕێوه‌بەرايه‌تیەکانی ئاماری پارێزگاکانی هەرێم بەشدار بوون. له‌م خوله‌دا هه‌روه‌ها ڕاهێنان به تومارکاری داتا كرا لەسەر میکانیزمی پرۆگرامى تۆمارى داتا و لە دوایین ڕۆژی خول كارى مه‌يدانى تاقيكردنه‌وه‌ى پرسيارنامه (pilot) ئه‌نجام درا بۆ پشكنینى پرسیارنامه‌ى ئاماده‌كراو و پرۆگرامى تۆمارى زانیارییه‌كانى تایبه‌ت به رووپێوه‌كه وه‌كو هه‌نگاوێكى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌نجامدانى ڕوپێوەکە کە بریاره لەناوەڕاستی مانگی حوزەیرانى 2022 دەست بەکاری مەیدانى یەکە گەشتیارییەکان لە سەرتاسەری هەرێم وعێراق بكرێت.