کوردی | العربية | English
خولێكى ڕاهێنان بۆ رووپێوى بازرگانى ناوخۆيى2021 به‌ ڕێوه‌چوو
15 December 2021

به‌هه‌ماهه‌نگى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم, خولێكى ڕاهێنان بۆ رووپێوى بازرگانى ناوخۆيى ( بازرگانى تاك و كۆ, فرۆشتن وچاككردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل) ئه‌نجام درا بۆ ساڵى 2021 له ڕێكه‌وتى 21-23/11/2021.

خوله‌كه‌‌ به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسى ئامارى بازرگانى له‌ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق  و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ‌ و سه‌رپه‌رشتيارانى ناوخۆيى له ‌به‌شى بازرگانى ‌به‌رێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئامار له‌ پارێزگاكانى هه‌رێم له‌ هۆڵى ديوانى ده‌زگاى ناوه‌ندى  ئامارى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م خوله‌دا,  ‌شيكردنه‌وه بۆ فۆڕمى ڕووپێوه‌كه‌ كرا و ڕاهێنان كرا له‌سه‌ر پرسيارنامه‌ به ‌به‌كارهێنانى تابلێت به‌ پێى پڕۆگرامى تايبه‌ت به‌‌م رووپێوه ‌كه له‌ لايه‌ن ‌تيمى هونه‌رى ته‌كنو‌لۆجيا و زانياريى ده‌زگاى ئامارى به‌غدا ئاماده‌‌كرا بوو .

‌دوا به‌ دواى  ئه‌م خوله , 3 خولى  ترى ڕاهێنان له‌ پارێزگاكانى هه‌رێم  بۆ توێژه‌رانى مه‌يدانى به‌ڕێوه‌چوون وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ قۆناغى كارى مه‌يدانى كه‌ له‌ 4/12ده‌ستپێكرا و له‌ 31/12 كۆتايى دێت.