کوردی | العربية | English
خولێکى تایبەت بەکارگێرى و دارایى
26 July 2016

لەژێر چاودێرى بەرێز سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان لەرۆژانى 25-27/7/2016 خولێکى تایبەت بەکاروبارى کارگێرى و دارایى بەبەشدارى 30 فەرمانبەر لەدەستەى ئامار و بەرێوەبەرایەتى ئامارى هەولێر لەدیوانى دەستە کرایەوە تێیدا بەرێز عمر طاهرعزیز(شارەزا) لەوبوارە، تەواوى چەمکەکان و رێسا کارگێرى و داراییەکانى روون کردەوە هەروەها ئەو کاروبارانەى کەلەرێچکەى بەرێوەبردن و دارایی، و چۆنیەتى ئامادەکردنى بودجە و روون کردنەوەى برگەو بابەتەکانى تەوەرێکى ترى خولەکە بوون. و شێوازى رێککخستنى میلاکات و رەچاوکردنى پێویستى ئیدارى لەجومگەکانى فەرمانگە، لەلایەکى تر چۆنیەتى عەمبارکردن و پاراستنى شت و مەک و پیداویستى فەرمانگە و گرتنى تۆمارى رێک و پێک بۆکۆگا و هەروەها چۆنیەتى ئەرشیف کردنى سەردەمیانە خرایەروو.

ئەمەو لەکەشێکى برایانە و پر لەگفتوگۆى بەسوود کۆتایى بەخولەکە هات کەتێیدا فەرمانبەران سوپاسى خۆیان پێشکەش بەدەستە کرد لەسەر کردنەوەى ئەو خولانە داوایان کرد ئەو خولانە بەردەوام بن بۆ بەهێز کردنى ئەداى فەرمانبەر و تازەکردنەوەى زانیاریەکان.