خوڵی ڕاهێنانی ڕاهێنه‌ران (TOT)
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای ڕووپێوی ئاسایشی خۆراك له ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم ، له به‌رواری9 ی نیسانی 2016 به‌ئاماده‌بوونی (سیروان محمد محی ا‌لدین ) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم و به‌به‌شداری فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری به‌غدا و فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی ئامار و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئامار له‌هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری به‌شی چاودێری خۆراك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی WFP له هۆتێلی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر خوڵی ڕاهێنانی ڕاهێنه‌ران به‌ڕێوه چوو و تیایدا شرۆڤه‌یه‌كی تێر وتهسهل بۆ پرسیارنامهكه كرا‌و هه‌وڵدرا بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له باره‌ی پرسیاره‌كانه‌وه ، به‌پێی گرنگی كاری شیكردنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراكی ڕۆژانه له ڕێگای شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت توانرا به‌باشی ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕووپێوه بخه‌نه ڕوو كه‌له‌داهاتوودا له‌شیكاری ئه‌م ڕووپێوه ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌لایه‌ن شاره‌زاكانی ئه‌م بواره له ڕێكخراوی WFP. هه‌روه‌ها ئاماده‌بووان گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاری مه‌یدانی له ڕووپێوی ناوبراودا. ئه‌م خوول ماوه‌ی چوار ڕۆژی خایاند.