کوردی | العربية | English
خوڵى مه‌شق بو به‌شى ژماره‌ پێوانه‌ييه‌كان كرايه‌وه‌
1 September 2015
       
به‌سه‌رپه‌رشتيارى به‌رێز سيروان محمد محى الدين سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم   
وه‌به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى به‌غدا CSO خولێكى راهێنان كرايه‌وه‌ بۆ به‌شى نرخ و ژماره‌ پێوانه‌ييه‌كان له‌باره‌گاى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى (5)  رۆژ له‌به‌روارى 30/8/2015  تاكو 3/9/2015 وه‌كارمه‌ندانى به‌شى نرخ و ژماره‌ پێوانه‌ييه‌كان له‌فه‌رمانگه‌كانى ئامارى هه‌رێم به‌شداريان تێداكرد به‌شداربوون راهێنران به‌گوێره‌ى رێبازى بريار له‌سه‌ر دراو .
.له‌سه‌ره‌تادا كورته‌ باسێك ده‌رباره‌ى ژماره‌ى پێوانه‌يى باسكرا دواتر باسى به‌رنامه‌ى داكردن (ادخال) به‌ئه‌كسس له‌كۆكردنه‌وه‌ى نرخ كرا 
 
وه‌كفتۆگۆ راگۆرينه‌وه‌ و تێبينيه‌كان ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌كه‌ له‌ دوو رۆژى يه‌كه‌م له‌ده‌سپێكى خوله‌كه‌ باس كران وه‌ له‌رۆژى كۆتايى باس كردنى چۆنيه‌تى رێبازى ئاماده‌كردنى ژماره‌ى پێوانه‌يى بۆ نرخه‌كانى به‌كابه‌ر كراوه‌ رێنمايى و تێبينى درا ده‌رباره‌ى فۆرمه‌كانى نرخ و چۆنيه‌تى چاره‌سه‌كردنى كه‌ل و په‌لى وه‌رزى .
....دواتر باسى ئه‌و هه‌ڵانه‌كران كه‌ له‌مه‌يدان هاتبوون و چۆنيه‌تى چاره‌سه‌ركردنيان .