دواى كاركردنێكى درێژ خایه‌ن و به‌رده‌وام له ماوه‌ى 3 ساڵى ڕابردوو بۆ ئاماده‌كردنى رووپێوى بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان IHSESIII له هه‌رێمى كوردستان، ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ رێكه‌وتى 7/6/2023 به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار له عێراق ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانى خولى ڕاهێنان بۆ توێژه‌ران، سه‌رۆك تیم و سه‌رپه‌رشتیاران كه كارى مه‌یدانى رووپێوهكه ئه‌نجامده‌ده‌ن. له پارێزگاى سلێمانى تیمه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى له‌گه‌ڵ تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار كه پێكهاتووه له هه‌ماهه‌نگكارى رووپێو له هه‌رێمى كوردستان و سه‌رپه‌رشتیارانى ناوه‌ندى به‌شدارن و له پارێزگاى دهۆك بۆ تیمه‌كانى پارێزگاى دهۆك ده‌ستیپێكرد و به پێى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه خوله‌كه بۆ ماوه‌ى 20 رۆژ به رۆژانى هه‌ینى یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م رووپێوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌نده‌ى ئامارى عێراق و به هه‌ماهه‌نگى و پاڵپشتى هونه‌رى بانكى ده‌ولى ئه‌نجامده‌رێت، خولى یه‌كه‌مى ئه‌م رووپێوه IHSES-I له ساڵى 2007 ئه‌نجامدرا و خولى دووه‌مى IHSES-II له ساڵى 2012 ئه‌نجامدرا . شایه‌نى باسه له دواى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان ئه‌م رووپێوه به یه‌كێك له پرۆژه ئامارییه هه‌ره گرنگه‌كان داده‌نرێت و كه ماوه‌ى كاركردنى مه‌یدانى 1 ساڵى به‌ده‌وام ده‌خایه‌نێت. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانى رووپێوهكه زانینى بارودۆخى گوزه‌رانى خێزانه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و چه‌ندین بوارى جۆراو جۆر له‌خۆوه ده‌گرێت لهرێگاى پرسیارنامهیهكى ئاماده‌كراو كه له 25 به‌ش پێكهاتووه هه‌ریه‌ك له (تایبه‌تمه‌ندییه دیمۆگرافییهكانى خێزان، په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، نیشته‌جێبوون، پێوانه‌كردنى جه‌سته، كار‌و بێكارى، ئاسایشى خۆراك، كشتوكاڵ، به‌شه‌خۆراك، داهات و خه‌رجى تاك و خێزان، قه‌رز و سولفه، دادپه‌روه‌رى و ....). له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م رووپێوه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ى و دیاریكردنى هێل و رێژه‌ى هه‌ژارى و له‌لایه‌كى تر پشتى پیده‌به‌سترێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ى نرخى كالا خۆراكى و ناخۆراكى له سه‌به‌ته‌ى خۆراك كه دواتر سوودى لێوه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌ژماركردنى رێژه‌ى هه‌ڵكشان و داكشان.
بوودجه‌ى ته‌رخانكراوى ئه‌م رووپیوه له‌یه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى فیدڕال – ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق دابین كراوه بۆ ئەم قۆناغە دوای ئەوەی رێکەوتنی پێشوو لەگەل بانکی دەولی بۆ دابین کردنی بودجەی رووپێوەکە گەیشتە بنبەست لەگەل وەزارەتی دارایی عیراق.