به پشتبه‌ستن به پێداويستييه‌كانى به‌شى ژماره‌ى پێوانه‌يى و به مه‌به‌ستى هه‌ژماركردنى ژماره‌ى پێوانه‌يى به‌رهه‌مى پيشه‌سازى بۆ دامه‌زراوه گه‌وره‌كان بۆ ساڵى 2022 ، دوو خولى راهێنان ئه‌نجام درا. خولى يه‌كه‌م له 5-7/6/ 2022 ئه‌نجامدرا له به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئامارى كه‌ربه‌لا ، خولى دووه‌م له 12-14/6/ له ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى به‌غدا به‌رێوه‌چوو به به‌شدارى كردنى گشت به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامار له پارێزگاكانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان. كارى مه‌يدانى له گشت پارێزگاكانى عيراق و پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له 21-6 ده‌ستى پێكردو تا 2-7/2022 به‌رده‌وام بوو كه ماوه‌ى 10 ڕۆژى خاياند. هه‌ر يه‌ك لهتيمه سهرپهرشتيارهكان كه پێك هاتبوون له فه‌رمانبه‌رانى ده‌زگاى ناوه‌ندى و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان بهدوواداچوونى كارى مه‌يدانى سه‌رپه‌رشتيارانى ناوه‌خۆيى و توێژهرانيان كرد له ماوه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داتا و نوێكردنه‌وه‌ى كاڵاى هه‌ڵبژێردراو به پێى كێشى ساڵى 2020. داتاكان بۆ وه‌رزى چواره‌مى ساڵى 2021 (تشرينى يه‌كه‌م، تشرينى دووه‌م، كانونى يه‌كه‌م) و وه‌رزى يه‌كه‌مى ساڵى 2022 (كانونى دووه‌م، شوبات، ئادار) كۆكراونه‌ته‌وه. ئه‌مه يه‌كه‌م جاره كه پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له ڕووپێوى ژماره‌ى پێوانه‌يى بۆ به‌رهه‌مى پيشه‌سازى به‌شدار ده‌بن به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عيراق.
دوو خولى ڕاهێنان بۆ رووپێوى ژماره‌ى پێوانه‌يى پيشه‌سازيى دامه‌زراوه گه‌وره‌كان بۆ ساڵى 2022 به ڕێوه چوو
24 July 2022