دەستەی ئاماری هەرێم: ناوی کارمەندانی گرێبەست وەک (بژمێر) بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت
لە بەرواری ٦ـ ۱۱ـ ۲۰۲٤ نزیکەی( ٦١) هەزار دەرچووی زانکۆ وپەیمانگا بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەهەرێمی کوردستان فۆرمی بوون بە بژمێریان تۆمار کردبوو
لەم ژمارەیەش زیاتر لە (١٩) هەزار دەرچوو ناوەکانیان گەراوەتەوە دەستنیشانکردنی بژمێرەکانیش لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەبالغی دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەرەک یان گوند دەستنیشانکراون.
لە ڕێگەی زانستی بۆ دەستنیشانکردن بریتی لە ڕێگای (Random Selection ) ڕێگای ئەلگۆریثمی LCG بەکار هێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان ئەو ناوانەی کەدرچوون لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن
لەپارێزگای هەولێر( ٧٤٨٧) کارمەندو لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران( ١١٨٠) کارمەند لەپارێزگای سلیمانی(٤٦٣٥ ) کارمەند لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین (١٣٠٤)لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (٨٦٩) لە پارێزگای دهۆک (
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(٦٦٨) کارمەندە کەناویان دەرچووە وەک بژمێر بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان
ئەو کارمەندانەی کەناوەکانیان دەرچووە پێویستە دەست بەجێ پەیوەندنی بەشوێنەکانیان بکەن بۆئەوەی لەکاتی دیاری کراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن ، لەئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەواشوێنەکانیان بەدەرچووێکی تر پر دەکرێتەوە
https://census-job-krd.com/
بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای هەولێر
07508854565
07507484657
بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای سلێمانی
٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٣
٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٤
بەرێوەبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
٠٧٧٢٥٤٦١٠٢٦
بەرێوبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین
٠٧٧١٩٩٣٥٣٥٩
بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای دهۆک
٠٧٥٠٨٧٥٨٠٧٧
بەرێوبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
٠٧٥٠٨٥٨١٦٠٣
دەستەی ئاماری هەرێم
بەرواری١٤//١١//٢٠٢٤