ئەوانەی نەیانتوانیە خۆیان تۆمار بکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن
بەیانی دووشەممە بەرواری ۲٥ـ۱۱ـ۲۰۲٤ خولی راهێنان بۆ سەرجەم بژمێرەکان دەکرێتەوە لە پارێزگاکان وئیدارەکان و راهێنانیان لەبارەی چۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرژمێری و پێدانی زانیاری بە هاووڵاتییان پێدەدرێت.
خولەکە پێنج رۆژ دەخایەنێت و 30ـی ئەم مانگە، قۆناخی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکات.
ئەو هاوڵاتیانەی تاوەکو ئێستا بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە ڕۆژانی ۱۷ تاوەکو ۲۲مانگ، ناوی خۆیان تۆمار بکەن، لە قۆناخی کۆتاییەدا دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
کەرتی ڕاگەیاندنی سەرژمێری هەرێمی کوردستان .