چه‌ند رۆژێكه زانيارى له‌باره‌ى ژماره‌ى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان و پێكهاته ئاينييه‌كانى بڵاوكراوه‌ته‌وه كه باس له زياتر له 7 مليۆن كه‌س ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌درێت كه ئه‌م زانيارييانه له وه‌زاره‌تى پلاندانان و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگيراون. لێره‌دا ئاگادارى هه‌موولايه‌ك دهكهينهوه كه ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم مه‌زنده‌ى هه‌يه بۆ ژماره‌ى دانيشتوانى هه‌رێم له ساڵى 2009 تاكو 2020 و ئه‌م مهزندهيهش له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر وێبسايتى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم (كه لينكهكهى له خواره‌وه داندراوه) بلاوكراوه‌ته‌وه و جگه له‌م ژماره‌يه بهرپرسيارهتيى هيچ ژماره‌يه‌كى تر سه‌باره‌ت به دانيشتوان هه‌ڵناگرێت و به ژماره‌ى خۆى نازانێت. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه روونده‌كاته‌وه:
1-هيچ ژماره‌يه‌كى له‌باره‌ى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان چ له رووى نه‌ته‌وه‌يى يان له‌رووى ئاينييه‌وه بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
2-هيچ ژماره‌يه‌كى دانيشتوانى كه‌ركوك، دوز، شنگاڵ و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن ده‌سته‌ى ئاماره‌وه بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه.
3-ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم هيچ زانيارييه‌كى نييه له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن و له ده‌ره‌وه ده‌ژين.
له‌گه‌ڵ رێزدا
ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان
28/1/2018
لينكى راپۆرتى مه‌زنده‌ى ژماره‌ى دانيشتوان
روونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌باره‌ى ژماره‌ى دانيشتوان
28 January 2018