کوردی | العربية | English
رِووپێوى خێرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتا له‌ سه‌ر بارودۆخی ئافره‌تان ومندالان
14 October 2012

ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم برِیارى داوه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى ئاژانسى یونیسێف رِووپێوى ته‌واوكه‌رى MICS4 به‌ ناوى (رِووپێوى خێرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتا) ئه‌نجام بدات. ئه‌م رِووپێوه‌ هه‌مان خاسیه‌ته‌كانى رِووپێوى MICS4 له‌ خۆوه‌ ده‌گرێت له‌سه‌ر هه‌مان پرسیارنامه‌كان كارى مه‌یدانى ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه‌ نه‌بونیه‌كان تیایاندا زیاتر به‌دی ده‌كری.

كۆى گشتى سامپلڕ بۆ ئه‌م رِووپێوه‌ بریتى یه‌ له‌ 1650 خێزان بۆ قه‌زاكانى (خه‌بات ، به‌رده‌ره‌ش ، ئاكرێ ، چه‌مچه‌ماڵ ، پشده‌ر) كه‌ بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك 22 بوار دابین كراوه‌ و بۆ هه‌ر بوارێك 15 خێزان چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت به‌ مانایه‌كى تر بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 330 خێزان ده‌كرێت. كارى مه‌یدانى رِووپێو له‌ 14/10/2012 له‌ قه‌زاكانى دیارى كراو ئه‌نجام ده‌درێت.