رۆژى دووشەممە لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک)تیمەکانی مەیدانی دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی قۆناغێکی نوێی کاری سەرژمێریی ئەزموونی ئەویش قۆناغی پڕکردنەوەی فۆرمی گەمارۆسازی خێزان لە گەڕەک و گوندەکان، ئەمەش لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی دياريکردنی سنوری گەڕەك و گوند و ژمارەدانانی بلۆک و شەقام و بینا و يەکەکان.
ماوەی کاری ئەم قۆناغە چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا گشت ئەو کێشەو گرفتانەی کە دێنە پێش تۆمار دەکرێن و بەپێی رێنماییەکان روونکردنەوەی پێویست ئەدرا پێیان.