رۆژى4 /2/2018 به‌رێز وه‌زيرى پلاندانان به ياوه‌رى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار وبهريوهبهرى ئامارى سلێمانى به‌شدارييان كرد له رێوره‌سمى راگه‌ياندنى ستراتيجيه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له عيراق بۆ سالانى 2018-2022 كه‌له به‌غدا راگهيندرا به ئاماده‌بوونى وه‌زيرى پلاندانان ى فيدرال ،ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عيراق ، به‌رێوه‌به‌رى ئۆفيسى بانكى ده‌ولى و رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان .
ئه‌مه دووه‌م ستراتيجيهته كه عێراق په‌سه‌ندى ده‌كات دواى ستراتيجيه‌تى يه‌كه‌م 2010-2014 به‌لام ئه‌م جاره‌يان ئه‌م ستراتيجيهته تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه به نيسبه‌ت هه‌رێمى كوردستان له به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌ژارى له 3.5% له 2012 بۆ 12.5% له 2014 و‌ئێستا وبه هۆى به‌رده‌وام بوونى قه‌يرانى ئابوورى و دارايى و مانه‌وه‌ى يه‌ك مليۆن ئاواره له هه‌رێم پێشبينى ده‌كرێ كه ريژهى هه‌ژارى رووى له به‌رزبوونه‌وه كردبێ .
هه‌روه‌ك ستراتيجيه‌تى يه‌كه‌م ، ئه‌م ستراتيجيهته به هاوكارى بانكى ده‌ولى ئاماده‌كراو به به‌شدارى رێكخراوى UNDP له دوايين قۆناخى ئاماده‌كردنى ستراتيجيهتهكه . هه‌رێمى كوردستان به‌شداربوو له رێگاى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و نوينهرانى وه‌زاره‌ته‌كانى ،په‌روه‌رده ،كاروكاروبارى كۆمه‌لايه‌تى و ته‌ندروستى ستراتيجيه‌تى دووه‌م 6 ده‌رهاوێشته‌ى ده‌ست نيشان كردووه بۆ گه‌يشتن به ئه‌نجام و ئه‌ويش كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له عيراق له 22,5% ئيستا بۆ 17% له سالى 2022:
1- داهاتى به‌رزترو به‌رده‌وام له‌كاركردن بۆ هه‌ژاران .
2- باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌ژاران.
3- باشتركردنى ئاستى فێركردنى هه‌ژاران.
4- ژينگه‌يه‌كى ته‌ندروستى و نيشته جێ بوون بۆ هه‌ژاران .
5- پاراستنى كۆمه‌لايه‌تى كاريگه‌ر بۆ هه‌ژاران
6- چالاكى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى حاله‌تى له ناكاو.
جێبه‌جێ كردنى ئه‌م ستراتيجيهته ،پشتى به‌ستووه به پالپشتى به‌رده‌وامى حكومه‌تى عێراق له رێگاى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى سالانه‌و هه‌روه‌ها سندوقى په‌ره‌پێدانى كۆمه‌لايه‌تى كه له‌م دوواييانهدا دروست كردنى په‌سه‌ند كرا له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عيراق بۆ ئه‌وه‌ى رێكخراو وولاتانى كۆمهلهبهخشى تهمويل بكه‌ن به مه‌به‌ستى جێ به جێ كردنى ستراتيجيه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى له عێراق و بۆ يه‌كه‌م سێ پارێزگا ههلبژێرادراوه كه يه‌كێكيان پارێزگاى دهؤك .