به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونه‌وه له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كان رووپێوی (نه‌خشه‌ی هه‌ژاری و مردنی دایكان) رۆژی 9/1/2013 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی ده‌سته سه‌ردانی ناوچه‌ی رانیه‌ی كرد و له حاجی ئاوا چاوی كه‌وت به توێژرانى مه‌یدان كه سه‌ردانی خێزانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یان دهكردله چواره‌م رۆژی ده‌ست پێ كردنی كاره‌كانى رووپێوی (نه‌خشه‌ی هه‌ژاری و مردنی دایكان).
دواترشاندی ده‌سته‌ی ئامار سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانییان كرد‌و له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌ری ئامار‌و چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بۆ نزیكه‌ی دوو كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا كه تیایدا باس له رووپێوه‌كانى (نه‌خشه‌ی هه‌ژاری و مردنی دایكان)،به‌رنامه‌ی داتا داخل كردنی قۆناغی دووه‌می رووپێوی بێكاری،داخل كردنی داتای رووپێوی به‌روبوومی هاوینه و چۆنیه‌تی زیاتر به‌كار خستنی به‌شی GIS كرا.