کوردی | العربية | English
سه‌رپه‌رشتى كردنه‌وه‌ى خولى راهێنانى رووپێوى كوشتارگاكان كرد.
6 May 2014

به‌رێز  سيروان محمد  سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتى كردنه‌وه‌ى خولى راهێنانى رووپێوى كوشتارگاكان كرد له‌ هه‌رێمى  كوردستان كه‌ به‌شێكه‌ له‌ كاره‌كانى به‌شى  ژينگه‌ له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان.ئه‌م رووپێوه‌ شان به‌ شانى رووپێوه‌كانى ترى ژينگه‌ نيشانده‌رى پێويست ده‌رده‌هێنێ له‌ سه‌ر بارودۆخى ژينگه‌ له‌ چه‌ند روويه‌كه‌وه‌ .

ئه‌م خوله‌ به‌ به‌شدارى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار  و وه‌زاره‌ته‌ په‌يوه‌نديداره‌كان  له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێ و 5 رۆژ ده‌خايه‌نێ.