سه‌رپه‌رشتى كردنى وۆركشۆپى ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوورييه‌كان مام ناوه‌ند,بچووك و بچووكتر له‌كه‌رتى تايبه‌ت له‌ڕۆژانى 16و17-11-2021
به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم وۆركشۆپى تايبه‌ت به ڕووپێوى دامه‌زراوه ئابوورييه‌كان (مام ناوه‌ند،بچووك و بچووكتر) له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو. ئه‌م وۆركشۆپه به‌هاوكارى ڕێكخراوى UNDP ڕێكخرا به‌به‌شدارى به‌رێوه‌به‌رانى ئامار له‌پارێزگاكان و ئيدارهكانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى به‌شه په‌يوه‌نديداره‌كانى له‌ده‌سته‌ى ئامار. له‌م ۆوركشۆپه، فۆرمى پرسيارنامهى ڕووپێو، نموونه‌ى هه‌لبژێردراو و نه‌خشه‌ى كاركردن تاوتوێكرا به‌مه‌به‌ستى جێ به‌جێكردنى به‌زووترين كات له‌هه‌رێمى كوردستان. ئه‌م ڕووپێوه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ زانينى بارودۆخى ئه‌م دامه‌زراوانه له‌رووى شێوازى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانيان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى دێنه پێش كارى ڕۆژانه‌يان و پلانه‌كانيان بۆ داهاتوو. جێگه‌ى ئاماژه پێكردنه كه‌وا ئاژانسى USAID پاڵپشتى دارايى ئه‌م پرۆژه‌يه ده‌كات.