سه‌رژمێريى گشتى له هه‌موو عێراق وله هه‌رێمى كوردستان له يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت بەپێی ئەو قۆناغانەی ماون:
۱ـ پڕكردنه‌وه‌ى تۆمارى خێزان.
بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، له ڕۆژانى 17، 18، 19/11/2024 سه‌ردانى گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار وله گوند، له هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێم، وهه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن وبۆ مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ خێزانه‌كان وبۆ بژمێره‌كانيش له كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چه‌ند زانيارييه‌كى سه‌ره‌تاييان لێ وه‌رده‌گيرێت، وه‌ك جۆرى بينا، ژماره‌ى خيزانه‌كانى نێو بينا، ناوى سيانيى ئه‌ندامانى خێزان، ناوى دايك وباوكى دايكى ئه‌ندامانى خێزان، په‌يوه‌نديى كه‌سه‌كان به سه‌رۆكى خێزان، ڕه‌گه‌ز، مێژووى له‌دايكبوونيان.
۲ـ له 20 و 21/11/2024 قه‌ده‌غه‌ى تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌يه‌نرێت.
پێويسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى سه‌ردانى هه‌موو بيناكان ده‌كه‌نه‌وه ودڵنيا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نه‌كرابيت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر 12 شه‌وى 21 له‌سه‌ر 22/11/2024 فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت وهيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.
۳ـ له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا دوايين گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌ندامانى خێزان (بۆ نموونه هه‌بوونى له‌دايكبوون يان مردن) تۆمار ده‌كرێن وئه‌و خێزانانه‌ش كه پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن وزانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كانيان لێ وه‌رده‌گيرێت.
٤ـ پێويسته له‌م ماوه‌يه‌دا (واته: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ى مانگى 11) كارتى نيشتيمانيى ئه‌ندامانى خێزان (یان ناسنامەی باری کەسێتی وهاوڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نیە) وكۆبۆنى خۆراكى خێزان به‌رده‌ست بێت چونكه له‌كاتى سه‌ردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانيارييه‌كان لێيان داوا ده‌كات. هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێویەکی کاتی بە هۆی سەفەر بۆ دەرەوەی ووڵات بە تایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپیەکەی ئەو کەسە هەبێ تاکو بنوسرێ لەگەڵ خێزانەکەی.
٥ـ دوا قۆناغ له 22/11/2024 بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن وديسان سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستى تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامه‌ى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانكردنى گشت خێزانه‌كان كارى مه‌يدانيى سه‌رژمێرى كۆتايى پێ دێت.
٦ـ زانیاریەکانی سەرژمێری نادرێ بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی وبە پێی یاسا رێگە پێندراوە. بۆیە، هاوکاری هاووڵاتیان بۆ تیمەکانی سەرژمێری سوودی بۆ خۆیان ئەبێ بە پلەی یەکەم چونکە لە ئەنجام حکومەت ئەتوانێ زیاتر خزمەت بگەینێ بە پشت بەستن بە داتای وورد.
۷ـ سەبارەت بە سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژ ٥٩٨٨ لە ١٤/١١/٢٠٢٤، نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ٣٤١٦٠ لە ١٤/١١/٢٠٢٤ و فەرمانی وەزاری وەزارەتی پەروەردە ژمارە ٣٦٤ لە ١٤/١١/٢٠٢٤، هەمان ئەم ڕێنوێنیە جێبەجێ دەکرێ وهاووڵاتیانی ئەو ناوچانە لە وێ سەرژمێری بکرێن.
دەستەی ئاماری هەرێم
۱٦ـ۱۱ـ۲۰۲٤