ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار لەگەڵ وەفدێکی ھەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغداد
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ وەفدێکی ھەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغداد کۆبووەوە و تاوتوێی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعسیان کرد لە ناوچە جێناکۆکەکان.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، د. دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، تێبینی و سەرنج و داواکارییەکانی حکومەتی ھەرێم لەبارەی سەرژمێری گشتی خراونەتەڕوو، بەتایبەتی لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکان.
ئەوەشی خستەڕو، داوایانکردووە بەشە بودجەی ھەرێم لە سەرژمێری گشتی زیادبکرێت و ھاوکات داتا سەنتەر لە ھەرێمیش بکرێتەوە، وتیشی پێدەچێت سەرژمێری گشتی پشکی ھەرێم لە بودجەی عیراق بۆ لە ١٥٪ زیادبکات، ژمارەی نوێنەرە کوردەکانیش لە ئەنجومەنی نوێنەران زیادبکات