کوردی | العربية | English
سەبارەت بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان لێدوانی وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە
17 November 2024

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ وەفدێکی ھەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغداد کۆبووەوە و تاوتوێی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعسیان کرد لە ناوچە جێناکۆکەکان.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، د. دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، تێبینی و سەرنج و داواکارییەکانی حکومەتی ھەرێم لەبارەی سەرژمێری گشتی خراونەتەڕوو، بەتایبەتی لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکان.

ئەوەشی خستەڕو، داوایانکردووە بەشە بودجەی ھەرێم لە سەرژمێری گستی زیادبکرێت و ھاوکات داتا سەنتەر لە ھەرێمیش بکرێتەوە، وتیشی، پێدەچێت، سەرژمێری گشتی پشکی ھەرێم لە وودجەی عیراق بۆ لە ١٥٪ زیادبکات، ژمارەی نوێنەرە کوردەکانیش لە ئەنجومەنی نوێنەران زیادبکات