کوردی | العربية | English
سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان بەشداری پێنجەمین كووبونەوی باڵای سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق كرد.
9 June 2022

روژی دوشەممە  ٦/٦/٢٠٢٢ لە بەغدا سیروان محمد سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان بەشداری

‎پێنجەمین کۆبونەوەی دەستەی باڵای ‎سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق كرد بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری پلاندانان لە ‎عێراق.

‎دوایین کۆبونەوەی دەستەی بالا لە مانگی ٨ سالی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا بەلام لەبەر بارودۆخی سیاسی و دارایی کۆبونەوەکان دواخران. وەزیری پلاندانان لەم کۆبونەوەیە بڕیاریدا کە بە شێوەیەکی سەرەتایی سەرژمێری لە وەرزی چوارەمی سالی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێ.

‎سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان ئامادەیی وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئامار لە هەرێمی کوردستان راگەیاند بۆ هاوکاری کردن و هەماهەنگی کردن لەگەل دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق بۆ دەست پێکردنەوەی ئامادەکاریەکان و برەودان بە پەیوەندیەکانی هەردوو لا بەمەبەستی گەیشتن بە لێک گەیشتنی تەواو لەم بارەیەوە.

بۆ وورده‌كارى زياتر تكايه‌ كليك لێره‌ بكه‌.