به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ سه‌رژمێرى گشى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌ريمى كوردستان به‌شدارييان له زنجيره كۆبوونه‌وه‌يه‌ك كرد له وولاتى ميسر.
رۆژانی 28-31 مانگى تشرینی یەکەمی سالی 2019 له هۆلى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى ميسر له قاهيره , به ريز د.مهدى العلاق راوێژكارى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيرانى عيراق بۆ كاروبارى سه‌رژمێرى دانيشتوان، نوێنەرى رێكخراوى سه‌ندوقى دراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان (UNFPA ) له عێراق، بەرپرسانى سەرژمێرى گشتى دانيشتوان له ميسر، بەرپرسانى سەرژمێرى دانيشتوان له ده‌زگاى ناوەندى ئامارى عێراق و نوێنەرانى دەستەى ئاماری ھەرێمی کوردستان به شدارى زنجيرەيەك كۆبونەوەى راوێژكاريان كرد سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌سازى, ته‌كنولوجياى زانيارى و دانيشتوان به‌مه‌به‌ستى ئامادەكارى بۆ سەرژمێرى گشتى دانيشتوان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان كه بريارە له سالى 2020 له عێراق و هەرێمى كوردستان ئه نجام بدرێ بە سود وەرگرتن له ئەزمونى سەرژمێرى ولاتى ميسر كه له سالی 2017 بە شيوەى ئەليكترۆنى بۆ يه‌كه‌مجار ئەنجاميان دابوو.
شاندى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى وڵاتى ميسرى كرد
10 November 2019