کوردی | العربية | English
قوناغى دووه‌مى پڕۆژه‌ى تۆمارى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان
1 June 2015
قوناغى دووه‌مى پڕۆژه‌ى تۆمارى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان
دواى كۆتایى هاتنى قۆناغى ئاماده‌كارى له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرِۆژه‌ى تۆمارى گشتگیرى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌مروَ  (2015\6\1)قۆناغى دووه‌مى پرِۆژه‌كه‌ ده‌ستى پێ‌ ده‌كات, له‌م قوناغه‌دا به‌ خولى ده‌ست پێ كردن به‌ سه‌ر سه‌رپه‌ره‌شتیارانى پروژه‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌  ژماره‌یان (139) سه‌رپه‌رشتیارن , له‌ سێ سه‌نته‌رى مه‌شق كه‌ دابه‌ش كراون بوَ سه‌ر سێ پارێزگا  ( هه‌ولێر, دهوَك , سلێمانی ) , ماوه‌ی ئه‌م مه‌شقه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو 2015\6\6))  له‌ماوه‌ى خوله‌كه‌دا شرۆڤه‌ی فۆرمی ئاواره‌كان و فۆرمی نوێكردنه‌وه‌ی گشتی بۆخێزانی ئاواره‌ عێراقیه‌كان له‌ مه‌یدان و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پرِكردنه‌وه‌ی فۆڕم له‌گه‌ل خێزانه‌ ئاواره‌كاندا و چۆنیه‌تی به‌دواداچون و رێكخستنی كار له‌ مه‌یدان ده‌كرێت.