له ڕۆژانى سێ شه‌ممه تاكو پێنج شه‌ممه 29-31\12\2015 خوڵى ڕاهێنانى سه‌رپه‌رشتیار، سه‌رۆك تیم و توێژه‌رانى مه‌یدانى له
ڕووپێوى هێزى كار بۆ ساڵى 2015 له‌هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكارى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تی UNFPA به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكى خوڵهكهدا، به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ئاماژه‌ى دا به گرنگیى ڕووپێوه‌كه و پێویستیى هه‌بوونى نیشانده‌ره تایبه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به دۆخى كار و بێكارى له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه ئابوورى و داراییه‌ى كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و داتایانه‌ى كه له كارى مه‌یدانیدا كۆ ده‌كرێنه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ى واقع بن و به‌ڕێك و پێكى و به ئه‌مانه‌ت و دلسۆزییه‌وه كاره‌كان به‌ڕێوه بچن. جێگای ئاماژه پێكردنه كه خولی مه‌شق و راهێنان له .هه‌مان كاتدا له هه‌موو پارێزگاكانی و ئیداره‌كانی هه‌رێم بهرێۆچوو