کوردی | العربية | English
كؤتايى هاتنى قۆناغى نوێكردنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى خێزانه‌ ئاواره‌كان
22 June 2015
كؤتايى هاتنى قۆناغى نوێكردنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى خێزانه‌ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان 
له‌ درێژه‌ى كاره‌كانى تايبه‌ت پڕۆژه‌ى  تۆمارى گشتگيرى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان قۆناغى دووه‌مى پڕۆژه‌كه‌ واته‌ نوێكردنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى فۆرمى خێزانه‌ ئاواره‌كان كه‌ بۆماوه‌ى 8 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له‌ گشت ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ,له‌به‌روارى 10/6/2015 تاكو 18/6/2015 به‌ سه‌ركه‌وتويى كۆتايى هات .
ئه‌م پڕۆسه‌يه‌ له‌لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامار له‌ پارێزگاو ئيداره‌كانى هه‌رێم به‌رێوه‌چوو ,كاره‌ مه‌يدانيه‌كانى به‌هه‌ماهه‌نگى وسه‌رپه‌رشتى تيمى سه‌رپه‌رشتى ناوه‌ندى له‌ده‌سته‌ى ئامار و به‌ هاوكارى ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌يه‌كى ڕێك و پێك و گونجاو به‌ كۆتاهات .