به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ، سيروان محمد محي الدين له‌گه‌ڵ به‌ريزان د.فاضل الزعبي نوێنه‌رى گشتى رێكخراوى FAO له‌عێراق و شاندى ياوه‌ريان و به‌رپرسى ئامارى كشتوكاڵ و ژينگه له ديوانى ده‌سته‌ى ئامار كۆبونهوهيهكيان ئه‌نجام دا .
سه‌ره‌تا به‌رێز نوێنه‌رى گشتى رێكخراوه‌كه باسى له پلان و نه‌خشه‌ى كاره‌كانى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ مه‌به‌ستى پێشكه‌وتنى كه‌رتى كشتوكاڵ و ژينگه له داهاتوودا و جه‌ختى له هه‌ماهه‌نگى زياترى هه‌ردوولايه‌ن كرده‌وه.
دواتر به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به شێوه‌يه‌كى گشتى كار و چالاكيه‌كانى ئامارى كشتوكاڵ و ژينگه‌ى خسته‌روو، وه به‌روونى باسى له‌وه كرد كه بۆشاييه‌كى زۆر هه‌يه له‌رووى نه‌بوونى داتاى پێويستى كشتو‌كاڵى به‌گشتى و ئامارى رووبه‌ر و ژماره و به‌رهه‌مى ره‌ز و باخ و دارستان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى كه ده‌بێت هه‌وڵى زياترى بۆ بدرێت بۆ به‌ده‌ست هێنانى داتا‌و زانيارى نوێ له‌م بوارانه‌دا و جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر روپێوێكى كشتو‌كاڵى كه رێكخراوه‌كه ئه‌نجامى ده‌دات لهرێگاى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمه‌وه بێت و ئه‌وانيش وه‌كو رێكخراوه‌كه‌يان لاريان نه‌بوو و پاڵپشتى خۆيان بۆ ئه‌م بابه‌ته راگه‌ياند.
ولهكۆتاييدا به‌رێز نوێنه‌رى گشتى رێكخراوه‌كه به‌ڵێنيدا بۆ جێ به جێ كردنى به‌رنامه‌يه‌كى هاوكارى كه تێيدا بارودۆخى ئامارى كشتوكاڵ و ژينگه خوێندنه‌وه‌ى زياترى بۆ بكرێت .