کوردی | العربية | English
كۆبونه‌وه‌ى ژوورى عه‌مه‌لياتى پڕۆژه‌ى تۆمارى گشتگيرى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان
7 July 2015
كۆبونه‌وه‌ى ژوورى عه‌مه‌لياتى پڕۆژه‌ى تۆمارى گشتگيرى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان
رۆژى 6/7/2015 كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى ژوورى عه‌مه‌لياتى هه‌رێم بۆ پڕۆژه‌ى تۆمار ى گشتگيرى ئاواره‌كان ئه‌نجامدرا له‌ ده‌سته‌ى ئامار به‌ ئاماده‌بوونى هه‌موو ئه‌ندامانى ژوور  .
له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ئه‌نجامه‌ به‌راييه‌كانى نوێكردنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى خێزانى ئاواره‌ راگه‌ێنرا  . به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنى له‌لايه‌ن ژوورى عه‌مه‌ليات ,  و هه‌روه‌ها باس له‌ پێشنيازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ ى ئامار كرا سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌ام بوونى كارى ده‌سته‌ وبه‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كان له‌ نوێكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئاواره‌كان به‌ هاوكارى ده‌زگاكانى حكومه‌ت . 
ئه‌ندامانى ژوورى عه‌مه‌ليات ئه‌م ئه‌نجامانه‌ به‌رز نرخاند وپاڵپشتى خۆيان بۆ ئه‌نجامدانى قۆناغى داهاتوو كه‌ تۆمارى گشتگيرى ئاواره‌كان ده‌بێ ڕاگه‌ياند.