له 22 تاكو 24/9/2012 كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌سه‌ر فۆرمى رِوپێوى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى و هه‌لسه‌نگاندنى مردنى دایكان ئه‌نجامدرا له عیراق و هه‌رێم له هوتیلى ڤان رۆیال له هه‌ولێرى پاتیهخت له‌لایه‌ن ئاژانسى (UNFPA) و به‌هاوكارى ده‌زگاى ئامارى ناوه‌ندى عیراق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ههندىَ لایه‌نى تر‌ى رێكخراوه‌كانى نێوده‌وله‌تى . له‌م كۆبونه‌وه‌یه به‌رێز د. مهدى العلاق جێگرى وه‌زیرى پلان دانان و سه‌رۆكى ده‌زگاى ئامارى ناوه‌ند و ستافیكى ئه‌م ده‌زگایه ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم
به‌رێز سیروان محمد محى ا‌لدین و ستافێكى ئه‌م ده‌سته‌یه‌وه به‌رێز د. لۆیى شبانه به‌رپرسى ئاژانسى( UNFPA) له عیراق ئاماده‌بوو . ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ماوه‌ى (3) رۆژى خایاند تیایدا گفتوگۆ و راو بۆچونى تێر‌و ته‌سه‌ل كرا له‌سه‌ر ئه‌م فۆرمه له‌گه‌ڵ گه‌لێك پێشنیاز بۆ باشتركردنى فۆرمى رِوپێوهكه . ئه‌م رِوپێوه له مانگى ( 11) ئه‌م ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت زیاتر له 63000 هه‌زار خێزان له كوردستان ده‌گرێته‌وه مه‌به‌ست له‌م رِوپێوه ئاشنا بوون و به‌ده‌ست هێنانى زانیاریه له‌سه‌ر رێژه‌ى هه‌ژارى و هه‌لسه‌نگاندنى مردنى دایكان له زۆر لایه‌نه‌وه وه‌ك خوێندن و ته‌ندروستى كار‌و گه‌لێك بابه‌تى تر.
كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌سه‌ر فۆرمى رِوپێوى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى
2 October 2012