کوردی | العربية | English
كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جێگرى به‌رپرسى سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA
21 February 2023

سه‌ر له ‌به‌یانى ڕێككه‌وتى 18.1.2023 له‌ دیوانى ده‌سته‌ى ئامار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار پێشوازى كرد به‌ڕێز (گاریك هایراپێتیان) ‌ جێگرى به‌رپرسى سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA له‌ عێراق / هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار به‌خێرهاتن و پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزیان كرد به‌ بۆنه‌ى ‌ده‌ستبه‌كاربوون و وه‌رگرتنى پۆستى تازه‌یان له‌ هه‌ولێر، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ هه‌ردوو به‌رپرسانى به‌شه‌كانى ئاماره‌كانى دانیشتوان و هێزى كار له‌گه‌ڵ به‌رپرسى  به‌شى ئاماره‌كانى په‌روه‌رده‌ ، ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ ده‌سته‌ى ئامار به‌شدار بوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌.

هه‌ر له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار ئاماژه‌ى دا به‌ په‌یوه‌ندى درێژخایه‌نى سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA له‌ ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوو تا ئێستا و تیشكى خسته‌ سه‌ر ‌ گرنگى كاره‌كانى ده‌سته‌ى ئامار كه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوو به‌ هه‌ماهه‌نگى سندوقى ناوبراو ئه‌نجامدراون، له‌لایه‌كى تره‌وه‌ بابه‌تى ئاماده‌كارییه‌كانى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان و ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتى خه‌مڵاندنى ژماره‌ى دانیشتوان و ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ بۆ هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خوێندن له‌گه‌ڵ  جەخت کردن بۆ تەواو کردنی هەنگاوەکانى ڕەشنووسی سیاسەتی دانیشتووان بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون. گاریك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ به‌ بره‌ودان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ئامار و به‌ره‌و پێش بردنى كاره‌كانیان بۆ ماوه‌ى 2 ساڵى داهاتوو  داواى كرد له‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار كه‌ به‌پێى پێویستى كاره‌كانیان پێداویستییه‌كانیان پیشكه‌ش به‌ سندوقى ناوبراو بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى له ‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون و ئاماده‌كارى بۆ جێبه‌حێكردنیان.