لهسهرداواكارى حكومه‌تى عێراق و به‌هاوكارى رێكخراوى UNFPA رۆژى 11/12/2018 كۆبوونه‌وه‌يه‌ك رێكخرا له‌به‌غدا به‌سه‌رپه‌رشتى ئهمينداريهتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له‌گه‌ل باليۆزى وولاتانى بيانى له‌عێراق.
له‌م كۆبوونه‌وه شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى كرد به‌سه‌رۆكايه‌تى به‌رێز وه‌زيرى پلاندانان د.على سندى و ووته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و تيايدا ئاماژه‌ى دا بههۆيهكانى ئه‌نجام نه‌دانى سه‌رژمێرى له‌ساڵه‌كانى 2009 و 2010 له‌عێراق و هه‌وڵى ئێستاى حكومه‌تى فيدرال بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى له‌ساڵى 2020 و جه‌ختى كرد له‌سه‌ر هاوبه‌ش بوونى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌جێبه‌جێ كردنى ئه‌م پرۆسه گه‌وره‌يه تاكو به‌ئه‌نجام بگهيهنرێ.
جێگاى ئاماژه پێكردنه كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه تايبه‌ت بوو بهداواكردنى هاوكارى ته‌كنيكى و ماددى له‌ووڵاتانى بيانى ورێكخراوهكانى UN تاكو پالپشت بێ بۆ تواناى ماددى و ته‌كنيكى حكومه‌تى عێراق لهئامادهكارى بۆ سه‌رژمێرى گشتى 2020.