لهبهروارى ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ له ههولێر، خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهانگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری مرۆیی لە عێراق بە یاوەریی نوێنەرانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA و نووسینگەی هەماهەنگی مرۆیی OCHA لە عێراق لەگەڵ دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە ، زاگرۆس فەتاح بریكارى وەزارهت و سیروان محمد سهرۆكى دهستهى ئامارى ههرێم لە کۆبوونەوەکە ئامادە بوون. لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک تاوتوێکران لەوانە هەوڵەکانی یونامی و تیمەکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوترکردنی کاریگەرییەکانی کەرتی تایبەت لە پێشووەچوونی ئابووریی لە هەرێم و فراوان بوونی دەرفەتە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتێش ژنان و گەنجان