کوردی | العربية | English
كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى ستراتيجى نيشتمانى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى دووه‌م له‌هه‌رێمى كوردستان
25 October 2016

له‌دواى دووه‌مين وۆركشۆپى ستراتيجى نيشتمانى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى دووه‌م له‌ عێراق  له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ولێر له‌ هوتێل ڕۆتانا ئه‌نجام درا كه‌ بۆماوه‌ى چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له‌ڕێكه‌وتى 5 /10 /2016 تاكو 8 /10 /2016، له‌ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى (ته‌ندروستى ،كارو كارو بارى كۆمه‌ڵايه‌تى) وۆركشۆپێكى يه‌ك ڕۆژى له‌به‌روارى 25 /10 /2016 ئه‌نجامدرا ، له‌م وۆركشۆپه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌ده‌ركه‌وته‌كانى ستراتيجيه‌كه‌ كراو گفتوگۆ له‌سه‌ر يه‌ك به‌يه‌كى خاڵه‌كان كرا، وه‌ ئه‌و  چاڵاكيانه‌ى كه‌ پێويسته‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان بڕيارى له‌سه‌ر درا  بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ وۆركشۆپى داهاتو كه‌ بڕياره‌  له‌مانگى 11ى 2016ئه‌نجام بدرێت ،هه‌روه‌ها برياردرا كه‌ به‌رده‌وامى بدرێت بۆ ئه‌م وۆركشۆپه‌ له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا.